خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ٨ی بانەمەڕ، جەواد محەمەدی فشارکی، بەڕێوەبەری پشکنین و سەرپەرشتیکردنی سەندیکاکانی دەسەڵات لە ئیسفەهان، هەواڵی لە بەڕێوەبەردنی چەند کۆبوونەوەی جۆراوجۆری بۆ سەرۆکی سەندیکاکان لەسەر سەپاندنی ڕێسای حیجابی زۆری ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند: کە ٦٩ سەندیکا لەم پارێزگایەدا، بە بیانووی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆری لەلایەن بەڕێوەبەران، کارمەندان یان کڕیارەکانەوە داخراوە. ئەم بەرپرسەی ڕژیم، سەندیکاکان و فرۆشیارانی لە ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەچاوی حیجابی ئیجباری ناکەن بە بەرپرسیار ناوبرد و پێداگری لەوە کردەوە کە ئەگەر خاوەن سەندیکاکان خزمەتگوزاری بەو کەسانه حیجابی زۆری ڕەچاو ناکەن, بکەن ئەوە لە قۆناغی یەکەمدا وریایی وەردەگرن، و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شوێنی کارەکەیان دادەخرێت.