خەباتمێدیا:کریستۆفر ڕای، سەرۆکی "اف بی آی" لە کۆبوونەوەى لیژنەی تەرخانکردنی پارە لە کۆنگرەی ئەمریکادا ڕایگەیاند و وتی: دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران و هاوپەیمان و میلیشیا ترۆریستەکانی سەر بە ئەو ڕژیمە، لە نێویشیاندا گرووپ و میلیشیا شیعەکانی عێراق، بەردەوامن لە هێرش و پیلانگێڕی دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سپای ترۆریستی قودس سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران بەردەوام پشتیوانی گرووپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات.
حەسەن نەسروڵا سەرۆکى حیزبوڵاى لوبنانى، بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی گەورە ترۆریست قاسم سولەیمانی بەردەوام هەڕەشە دەکات.
نمونەى ئەم تۆڵەسەندنەوەیەش لە ساڵی ٢٠ ٢٢ بوو کاتێک وەزارەتی داد، کەسێکی ئێرانی و ئەندامێکی سپای ترۆریستی پاسداران کە بە نوێنەرایەتی سپای قودس کاریان دەکردی ئاشکرا و دادگایی کرد کە پیلانیان گێڕابوو بۆ کوشتنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.