خەباتمێدیا: ٩ مامۆستا و چالاکی کرێکاری و سێنفی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی گیراون و بۆ گرتووخانەی ئێڤین ڕاگوێزاران.
بەپێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییان، ڕۆژی هەینی ٨ی بانەمەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەندکراو محەممەد حەبیبی، وتەبێژی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی تاران و لە ماڵی ناوبراودا بەشێک لە مامۆستایان و چالاکانی کرێکارییان گرتووه.
ڕەیحانە ئەنساری نژاد، عەسەل محەممەدی، هیراد پیربداقی، ئانیشا ئەسەدوڵڵاهی، سەروناز ئەحمەدی، کامیار فەکوور، حەسەن ئیبراهیمی، ژاڵە ڕووحزاد و ئەلدووز هاشمی، ئەو کەسانەن کە بە مەبەستی سەردان چووبوونە ماڵی محەممەد حەبیبی و لە ئاکامی هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم بۆ ماڵی محەممەد حەبیبی، هەموویان گیراون بۆ لە ئێستادا لە بەندینخانەی ئێڤین دان.