خەباتمێدیا: نەفیسە زەمانزادە، خانمە شاعیرێکی لاو کە بە نازناوی "ئارام" دەناسرا، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی لە بەندەر عەباس، گیانی دا
دەگوترێ ئەم ژنە شاعیرە بۆ پشتیوانی لە راپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" چەندین شیعری لە لاپەڕە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردبووەوە.
هەروەها ساڵی ڕابردوو وە هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و دوای ماوەیەک ئازاد کرا، بەڵام مۆبایلەکەی کە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستی بەسەردا گیرا بوو, زەوت کرا بوو و پێی ندرابوو.