موسوڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان بەگشتی پێشکەش دەکەین.
موسوڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان بەگشتی پێشکەش دەکەین.
هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێرو بەرەکەت و ئاوەدانی و ئاشتی و خۆشی و کامەرانی تێکڕایی.
ئەم مانگە پیرۆزە کە مانگی خێر و ئاشتی و بەڵێن دانەوەی بڕوادارانە بە خواپەرەستی، هومێدوارین ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و زوڵم و نەهامەتیەکانی سەر گەلەکەمان و شاهێدی نەمانی دەسەڵاتی چەپەڵی ئاخوندەکان بین، کە سەرچاوەی ترۆر و ستەم و ئاژاوەیە، لە ووڵاتانی ناوچەو و جیهان بە گشتی و ئێران بە تایبەتیە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە هاونیشتمانیانی موسڵمان رادەگەێنێ و گومانی نیە مانگی رەمەزان دەبێتە مایەی سەقامگیری و سەرکەوتنی بەرەی خێر و راستی و شکستی بەرەی تیرۆر و تاریکی.
ئازادو ئاوەدان بێ کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
15 ی بانەمەڕی 1398 کۆچی خۆری