پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داگیرکردنی موڵک و زەوی نزیک بە ٥٠ ٠  هاووڵاتی بانەیی لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتەوە

داگیرکردنی موڵک و زەوی نزیک بە ٥٠ ٠  هاووڵاتی بانەیی لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتەوە

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوخۆ، کەماڵ خدری فەرمانداری ئێستای بانە و، بەختیار خدریی کوڕی توبا قەڵەوی بەکرێگیراوی بەڕێوەبریی شارسازی، ڕەسووڵ(عەبدی) تاژانی و ئازاد عەبدی دو برا و جاشی ناوزڕاوی بانەیی، بابەک پەری گرووبان بەکرێگیراوی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم، بە هاوکاری ستادی ئیجرایی خومەینی لە سنە دەیانهەوێ ٩٠  هەزار مەتر موڵکی خەڵکی بانە لە شارەکی قورعان داگیر بکەن.
لە چەند ڕۆژەی ڕابردوو، بەکرێگیراوانی ڕژیم چەندین جار هەوڵیان داوە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و زەوی خەڵک و تێکهەڵچوون و شەڕ دروست بووە.
فەرمانداری ڕژیم لەبانە لەگەڵ ڕەسووڵ تاژانی چەندین خۆفڕۆشیان بەکرێگرتووە و بۆ ئەو هاوڵاتییانە ناردووە، خەڵکی بەشەڕەفی بانە فەرمانداری بانە و ڕەسووڵ تاژانی (عەبدی)، ئازاد عەبدی، بابەک پەری، بەرپرسیار دەزانن لە هەمبەر گیانی هەموو ئەو هاونیشتمانی و خاوەن زەوییانە.
خەڵکانی خاونی ئەو زەوییانە بەڵگەی ڕەسمی و تاپۆیان هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی ئەو خەڵکە نەدراوەتەوە و دوای بێڕێزی کردن پیێان گوتراوە «ئێوە دژی ئینقلابن»!


1 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داگیرکردنی موڵک و زەوی نزیک بە ٥٠ ٠  هاووڵاتی بانەیی لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتەوە

داگیرکردنی موڵک و زەوی نزیک بە ٥٠ ٠  هاووڵاتی بانەیی لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن