خەباتمێدیا: شەوی رابردوو سپاى ئیسرائیل بە مووشەک، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى حەلەب و کۆگاکانى دەوروبەرى لە لاى ڕۆژهەڵاتەوە کردە ئامانج.
بە هۆیەوە باندى فڕۆکەخانەکە وەستا.
چەند بارەگایەکى سپاى قودس و حیزبوڵاى لوبنانى کرانە ئامانج.
چەندین کۆگاى چەک و تەقەمەنى و مووشەکیش تەقێنرانەوە.
شایانی باسە بەهۆی دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕیەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و دەست پەیوەندیەکانی،
ئینستیتیوتی تۆنی بلێری بەریتانی، یاداشتێکی بڵاوکردەوە و پێداگری لەوە کردووەتەوە کە:
سپای پاسداران ڕێکخراوێکە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعش و حیزبوڵای لوبنان نییە.
دامەزراوەی تۆنی بلێر هەموو بەڵگەی پێویست دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخاتە لیستی ترۆرەوە