خەباتمێدیا: مامۆستا سابیر خودامورادی، خەڵکی شاری سەقز و پێشنوێژی مزگەوتی قەوخی ئەو شارەیە کە لە کاتى ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکان، بە هۆی پشتگیری لە رەپەڕینەکان و خەڵکی راپەڕیو، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرە ئەمنییەکانى رژیمی ئاخوندییەوە بانگهێشت کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، بانگهێشتی دادگای مامۆستایانی ئایینیی رژیم لە شاری هەمەدان کرابوو. ناوبراو هەر بەم هۆیەوە لە لایەن دادگای مامۆستایانی ئایینی سزای ٧ مانگ زیندانى و لیدانی ٧٢ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە. ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.