خەباتمێدیا: بەکرێگیراوانی سەربازی دەزگای نیشتەجێکردنی چابەهار بە ئامانجی وێرانکردنی پەناگەی دانیشتووان، هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی پەراوێزی مۆراداباد کەمب و لە دانیشتوان و ژنانی ئەم ناوچەیەیان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وش، کە لە خەڵکی کەمپەکەوە وەرگیراوەØ› هێزی سەربازی و بەکرێگیراوانی دامەزراوەی نیشتەجێبوون بە هاوکاری هەندێک لە ئەندامانی خۆفرۆشە ناوخۆییەکانی سپای پاسداران لە دەوروبەری سەعات ١٠ :٠ ٠ ی پاشنیوەڕۆ ڕۆیشتوونەتە ناوچەی پەراوێزی کەمپی چابەهار و بەنیازی ئەوە بوون خانوویەکی نیشتەجێی بوو بڕوخێنن. کاتێک ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئەو خانووە بوونەتەوە ، دەستیان کرد بە لێدانی دانیشتووان و ژنان و تەزووی کارەبایان لێیان داوە، کە بەوهۆیەوە کەسێک بریندار و بەد حاڵ دەبێ. کەسانی دیکەی ئەو کەمپە بە بینینی ئەم کردەوە دژە مرۆڤانەیە ناڕەزایەتیان بەرانبەر بەو کارەی بەکرێگیراوان دەربڕی و ناچاریان کردن کە شوێنەکە بەجێی بێڵن. شایانی باسە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە سەرکوتکەرە نیزامییەکان و سپای پاسداران لە چەندین نەوبەت دا پەناگە و ماڵی خەڵکی هەژار و پەراوێزخراوی چابەهاریان وێران کردبوو و ئاگریان تێبەردابوو.