خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۱۲ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی تەقینەوەیەکی گوماناوی لە یەکێک لە ناوەندەکانی ئامادەیی و پشتیوانی سپای پاسداران لە ناوچەی دامغان ڕووی دا.
لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و ژمارەیەکیشیان برینداربوون.
لە کاتێکدا تاقمی ترۆریستی پاسداران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم ڕووداوە لە کاتی گواستنەوەی تەقەمەنیدا ڕوویداوە! هەندێک سەرچاوە هۆکاری ئەم تەقینەوەیەیان بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی مووشەکی هاشمینژاد گەڕاندووەتەوە.