خەباتمێدیا: نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی, دوو ئافرەتی ڕۆژنامەنووس کە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێراندا زیندانی کراون، وەک براوەی ئەمساڵی خەڵاتی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ڕێکخراوی "گیلەرمۆ کانۆ" ناسێنراون.
زەینەب سێلبی، سەرۆکی دەستەی داوەری نێودەوڵەتیی کارناسانی ڕاگەیاندنی یونسکۆ، وتی: ئێمە پابەندین بە ڕێزگرتن لە کاری بوێرانەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێرانی کە ڕاپۆرتەکانیان بووە هۆی شۆڕشێکی مێژوویی بە ڕێبەرایەتی ژنان لەو وڵاتەدا. ئەوان باجی قورسیان دا بۆ پابەندبوونیان بە ڕاپۆرتکردن و گەیاندنی ڕاستییەکان.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویسته دڵنیا بکرێتەوه که تا ئەو ڕۆژنامه نووسانه ئازاد نەکرێن و سه لامت نەبن، ده نگیان له سه ڕتاسه ڕی جیهاندا به ڕده وام ده بێته وه.