خەباتمێدیا: عیرفان کەرەموەیسی، پارێزەری بنەماڵەی فەلاحی، تویتێکی بڵاوکردەوە و تێدیا باسی لە بەردەوامی گرتن و بەند کرانی سێ ئەندامی ئەم خانەوادەیە دوای نزیکەی شەش مانگ دەکات کە هێشتا لە گرتووخانەن و نووسیویەتیØ›
شەش مانگ بەسەر گرتنی خانەوادەی فەلاحی لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو تێدەپەڕێت. نەسروڵڵا فەلاحی و ئەردەوان فەلاحی لە بەندی چوار، و ئەرغوان فەلاحی لە بەندی ژنانی زیندانی ئەڤینە، و تا ئێستاش بە شێوەیەکی نابڕیار و بێ ئەوەی بەرگریی کۆتایی بەدەست بهێنن، لە گرتووخانەدان.