خەباتمێدیا: بەگوێرەی ئەو بەڵگە نهێنییانەی کە ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا دەستی کەوتووە، سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕێگەی کۆمپانیاکانییەوە بە ئاستێکی بەرز و بەرفراوان کۆنترۆڵی ئابووری وڵاتی ئێرانى کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەم تاقمە ترۆریستییە داڕێژەری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی ئێران بێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا کە بڵاوی کردووەتەوە، باسى ئەوەى تێدایە کە بەڵگەى زۆر هەیە کە نیشان دەدەن سپای ترۆریستی پاسداران لە بنەڕەتدا کۆنترۆڵی ئابووری ئێرانی گرتووە.
هەموو مامەڵە و کارە بازرگانییەکانی ئاخوندەکان بە یارمەتی سپای ترۆریستی پاسداران و بۆ سەرکوت و ترۆری ناوخۆیی و شەڕە ناوچەییەکان و بەرنامەی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکە!