خەباتمێدیا: مایکڵ مەک کاڵ لە کۆمیتەى پەیوەندییە دەرەکییەکانى پەرلەمانى ئەمریکا ڕایگەیاند که لە کاتێکدا کە هەناردەکردنى نەوتى ڕژیمی ئێران هەروا لە زیادبووندنایە، داوا لە دەوڵەتى بایدن دەکەم کە گەمارۆى پەیوەست بە نەوت بۆ سەر دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران زۆرتر بکات.
ناوبراو هەروەها وتی دەبێت هەنگاوى زۆرتر هەڵگیردرێت تا ڕژێم ئەم سەرچاوە داهاتییە گرنگەی کە تایبەتى کردووە بۆ هاوکاریکردنى میلیشیا و گرووپە ترۆریستییەکان و پێشێلکردنى مافى مرۆڤ، لێى بێبەش بکرێت.