خەباتمیدیا: چارەنووسی ژینا مودەریس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان خەڵکی شاری سنە کە چەندین جارلە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستییەوە گیراوە, هەتا ئێستا نادیارە.
لەسەرەتای مانگی بانەمەردا، بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران, هێرشیان کردە سەر ئەو کتێبفرۆشییە کە ئەم ڕۆژنامەنووسەی تێدا کاری دەکرد و پاش لێدان و سوکایەتی بە ناوبراو, بۆ زیندانی سنەی ڕایانگواستن.
پێشتر خاتوو مودەریسگورجی لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی شاری سنەوە گیراوە و پاش نزیکەی شەش حەوتوو بە دانانی بارمتەی ١٠ ٠ میلیۆن تۆمان و تا کۆتایی ئیجرائاتەکان بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم چالاکەی مافی ژنانە, لەوکاتەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی "هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە پێکهێنانی گرووپێکی نایاسایی و ئەندامبوون لەو گرووپە" تۆمەتبار کرا