پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی کۆمپانیای کاغەزی پارسی هەفتپەش بەشداری مانگرتنەکان بوون

کرێکارانی کۆمپانیای کاغەزی پارسی هەفتپەش بەشداری مانگرتنەکان بوون

خەباتمێدیا: کرێکارانی بەشی باگاس و فەزای سەوز و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کاغەزی پارس حەوت تەپە بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە کەمی حەقدەست، نەگۆڕینی پێگە، درێژخایەنی دەوام بەبێ پشوو و نەبوونی پشووی ماوەیی و داواکارییەکانی دیکە, پەیوەست بە مانگرتنەکان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، موەزینی، بەڕێوەبەری پێشووی ئەم دامەزراوە، بەڵێنی گرێبەستکردنی ئەو هێز و کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندبوو. بەڵام دژایەتی جەواد موقەدەم خاوەنی کۆمپانیاکە و ڕەۆغەنی گۆڵپایگانی بەڕێوەبەری نوێ, ڕێگریان لەو بەڵێنانە کرد.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ساڵی ڕابردوو گرێبەستی نزیکەی ١٠ ٠  کرێکاری گرێبەست کاتی لە بەشی تەواوکردن و میکانیکیدا گۆڕدرا بۆ گرێبەستی بەردەوام، بەڵام گۆڵپایگانی ڕێگری لە پرۆسەی گرێبەستکردنی کرێکارانی دیکە کرد.
کرێکارانی کۆمپانیای پارس کاغەز و بە تایبەتی هێزەکانی کۆمپانیا هەمیشە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی دەرکردن دەبنەوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 16 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کرێکارانی کۆمپانیای کاغەزی پارسی هەفتپەش بەشداری مانگرتنەکان بوون

کرێکارانی کۆمپانیای کاغەزی پارسی هەفتپەش بەشداری مانگرتنەکان بوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن