خەباتمێدیا: بەشی ئەمنیەتی کۆنفرانسی سەندیکای نیشتمانیی سەندیکاکانی پارێزەرانی ئێران لە ئەهواز, بە هۆی بەکارهێنانی کراوات لە لایەن چەند ئەندامێکەوە بەرگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە کرد.
ئاژانسی هەواڵی "اعتماد آنلاین" بڵاویکردەوە، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی خوزستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "حەراسەتی ئەو بەشە ڕایگەیاندووە، پارێزەران نابێت کراوات لەبەر بکەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و کردنەوەی کۆنفرانسەکە کردووە".
لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی "وکلا پرس" بڵاویکردەوە، یەزدوڵڵا تاهری نەسەب، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی خوزستان، ڕایگەیاندووە کە سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە تۆمار دەکات کە خاوەنی شوێنی کۆنفڕانسەکە.