خەباتمێدیا: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت ڕێگە نادەین ڕژیمی ئاخوندی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە وتارەکەیدا لە دامەزراوەی بیرکردنەوەی واشنتۆن پێداگری لەوە کردەوەØ› کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی, لەوان ئیسرائیل ڕێگە بە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران, نادەن چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
سالیوان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ دڵنیابوون لەوەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران, چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ڕێگە بە ئیسرائیل دەدەین هەنگاوی پێویست بنێت ئەگەر ڕژیمی ئاخوندی هەوڵی زۆرتر بدات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.