پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێ چارەنووسی سەلاحەدین ئەحمەدی لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات درێژەی هەیە

بێ چارەنووسی سەلاحەدین ئەحمەدی لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات درێژەی هەیە

خەباتمێدیا: بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو حەوتوو بەسەر گرتنی دوکتور سەلاحەدین ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵانی خەڵکی بوکان، لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیم تێپەڕیوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەدواداچوونی خانەوادی ناوبراو سەبارەت بە چارەنووسی سەرکەوتوو نەبووە و دامەزراوە ترۆریستیەکانی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ڕژیم بەرگری لە بوونی پارێزەر بۆ دۆسیەی ناوبراو دەکەن.
سەلاحەدین ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناوی سلێمان جاوید لە دەرمانخانەی شوێنی کارەکەی ڕفێندرا، کە سلێمان جاوید دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا.
سەلاحەدین ئەحمەدی خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و هەروەها پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە و پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ئەم بابەتە نیگەرانییەکانی خێزانەکەی زیاتر کردووە سەبارەت بە باری تەندروستی.
دەوترێت بەڕێز ئەحمەدی لە شاری بوکان زۆر ناسراوە و چەندین خێزان و نەخۆشی تایبەت لەلایەن ناوبراو پاڵپشتی دارایی دەکرێن.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان و شوێنی ناوبراو لە بەردەست نییە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێ چارەنووسی سەلاحەدین ئەحمەدی لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات درێژەی هەیە

بێ چارەنووسی سەلاحەدین ئەحمەدی لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات درێژەی هەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن