خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان, حەمیدە زراعی، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە گیراوانی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی کە دوای چەند مانگێک لە بەندینخانەی کچویی ئازاد کرا، بانگهێشتی لقی ٢٢ی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی کەرەج کرا.
حەمیدە زراعی دەبێ لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە لقی ئاماژەپێکراو ئامادە بێت و بەرگریی خۆی بەرانبەر بە تۆمەتەی ساختەکاری حکومەت, کە تەبلیغات دژ بە دەسەڵاتە، بخاتەڕوو.
.شایانی باسە ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە کە ئەو دادگایە بە فەرمی ناناسێت و تێدا ئامادە نابێت.