پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۱µی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی لە بارگەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بەشداری چەند کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات, دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان, کادر, پێشمەرگە, ئەندامان و لایەنگەرانی سازمانی خەبات و ڕێکخراوی لاوان بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی کورد و کوردستان, سازمانی خەبات و شۆڕشی ژینا دەستی پێی کرد.


لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە, خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی بە خوێندنەوەی پەخشانە شیعرێکی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات, بەناوی "خەباتی کورد" ڕێوڕەسمەکەی کردەوە.


لە بڕگەی یەکەم دا, پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز سکرتێری گشتی, کاک بابەشێخ حوسەینی بەم بۆنەپیرۆزەوە لەلایەن بەڕێز کاک شۆڕش حاجی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات خوێندرایەوە. پاشان سرودێک پێشکەش کرا.


لەدرێژەدا پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەم بۆنەوە, لەلایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان خوێندرایەوە. لە درێژەدا سرودێکی دیکە پێشکەش بە بەشداربووان کراو و پاشان پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەم بۆنە پیرۆزەوە لە لایەن خاتوو نیشتمان یوسفی, ئەندامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات خوێندرایەوە. لەدرێژەدا پەخشانە شیعرێکی دیکەی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بەناوی سەربازی شۆڕش, لەلایەن کاک کەریم بابەکری, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە.


بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرا بۆ هەڵپەڕکێ و شایی گێڕانی ئامادەبووانی لە ڕێوڕەسمەکەو بەم جۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران هات.



1 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن