پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جان بۆڵتۆن وریایی دا بە رژیمی ئاخوندی

جان بۆڵتۆن وریایی دا بە رژیمی ئاخوندی

خەباتمێدیا: جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئامریکا، رۆژی دوشەممە 16ی بانەمەر، لە راگەیەنراوێکدا ووتی: لە وەڵامی کۆمەڵێک لە نیشانەکانی کێشە و سەرئێشە و دو

 



خەباتمێدیا: جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئامریکا، رۆژی دوشەممە 16ی بانەمەر، لە راگەیەنراوێکدا ووتی: لە وەڵامی کۆمەڵێک لە نیشانەکانی کێشە و سەرئێشە و دووبارەبونەوەی هەڕەشەکان، ئامریکا گروپی زەربەتی کەشتی فرۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن و هێزێکی تایبەتی فرۆکەی شەڕکەر، بۆ فەرماندەیی ناوەندی ناوچەکە دەنێرێ‌ بۆ ئەوەی پەیامێکی جیددی بدات بە رژیمی ئاخوندی بۆ ئەوەی تێبگەن کە هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئامریکا یا هاوپەیمانەکانی، لەگەڵ هێزێکی بێ‌ ئەمان بەرەوروو دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی، ئێمە نامانهەوێ‌ شەر لەگەڵ رژیمدا بکەین، بەڵام ئێمە بەشێوەیەکی تەواو ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە وەڵامی هەر هێرشێکی سپای پاسداران یان هێزی رێکخراو لەلایەن رژیمەوە بدەینەوە.


5 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جان بۆڵتۆن وریایی دا بە رژیمی ئاخوندی

جان بۆڵتۆن وریایی دا بە رژیمی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن