خەباتمێدیا: مریەم وەحیدیان، ڕۆژنامەنووس، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی ئەفشاری بە چوار ساڵ زیندانیکردنی سزای بەسەردا سەپێندرا، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگیراوە.
تۆمەتبارکردنی ئەم ڕۆژنامەنووسە " پێکهێنانی کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە.
خاتوو وەحیدیان لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو و کاتی ڕاپەڕینەسەرتاسەریەکان, لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی سەرکوتکەری ئاخوندی گیراو, وە دوای مانگێک بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پیداچوونەوە بە دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.