پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات ئیعدامی حەبیب ئەسیود بە توندی مەحکوم دەکا

سازمانی خەبات ئیعدامی حەبیب ئەسیود بە توندی مەحکوم دەکا

بە داخەوە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی  سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 16 ی بانەمەڕ،حەبیب فەرەج اللە چعەب ناسراو بە حەبیب ئەسیود هاونیشتمانی عەربی ئەحوازیی ئیعدام کرد.

حەبیب ئەسیود کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ووڵاتی سوئێدە، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی 1399 کۆچی خۆری لە کاتی سەفەر بۆ تورکیە لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندیەوە بۆ ئێران ڕفێندراو  لەو کاتەوە کەوتە بەر شکەنجەو ئازاردان و لە داداگای ساختەو فەرمایشی ئاخونداندا حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپێندرا.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ئیعدامی حەبیب ئەسیود چالاکی گەلی عەرەب بە توندی مەحکوم دەکا و هەر بەو بۆنەوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و حکومەتی سوئێد دەکا،لە بەرانبەر ئەو تاوانە دڕندانەیەی دەسەڵاتی ئێران، هەڵۆێستی کاریگەر بگرنە بەرو ڕێگە نەدەن دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران درێژە بە ڕفاندنی مروڤ و کردەوەی تروریستی و جینایەتکاری بدات.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

17 ی بانەمەڕی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 6 مانگ و 14 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات ئیعدامی حەبیب ئەسیود بە توندی مەحکوم دەکا

سازمانی خەبات ئیعدامی حەبیب ئەسیود بە توندی مەحکوم دەکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن