خەباتمێدیا: دەیان کەس لە چالاکانى ژینگەپارێز و وەرزشکاران و شاخەوانان و ڕێکخراوەکانى مەدەنی و توێژە جیاوازەکانى خەڵکی، دژى وێرانکردن سەوزایی و بڕینەوەى دار بەڕووەکانى بانکووڵ، کۆ بوونەوە و بازنەیەکی مرۆییان دروست کرد و دژە بە ڕووخاندنی ئەو ناوچەیە بەدەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم وستانەوە.
پڕۆژە گازی بانکووڵ و بەتاڵانبردنى گاز و سەروەتە سروشتییەکانى کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە، بووەتە هۆى وێرانکردنى سروشتى ئەو ناوچەیە.