خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەخۆجێیەکان, ماوەیەکە مافیاکانی ڕژیم لە بانە بە هاوکاریی فەرمانداری شارەکە و چەند کەسی بەکرێگیراو و جاش خەریکى داگیرکردنى زەوی و مڵک و ماڵی خەڵکن و دەیانەوێت دەست بەسەر زەویی ٧٠ ٠ ماڵدا بگرن. خەڵکیش بۆ پێشگرتن لە داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن فەرمانداری ڕژیمەوە، زەوییەکانیان خەندەقبەندی کردووە و ڕێگە نادەن زەوییەکانیان بکەوێتە دەست ئەو ناوەند و جاشانە.