پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەسپێکی قەیرانی مەوادی خواردەمەنی لە ئێران.

دەسپێکی قەیرانی مەوادی خواردەمەنی لە ئێران.

خەباتمێدیا: لەدوای زیادبوونی نرخی مەوادی خواردەمەنی لەئێران ،بەڕێوەبەری ناوەندی ئەنجومەنەکانی مەوادی خواردەمەنی باسی لە زیادبوونی 70 لەسەدی نرخی ماکارونی کرد و

 



خەباتمێدیا: لەدوای زیادبوونی نرخی مەوادی خواردەمەنی لەئێران ،بەڕێوەبەری ناوەندی ئەنجومەنەکانی مەوادی خواردەمەنی باسی لە زیادبوونی 70 لەسەدی نرخی ماکارونی کرد و هەروەها ووتی هۆکاری ئەوەش دوبەرابەر بوونی نرخی گەنمە .
سندوقی نێونەتەوەیی دراو لە راپۆرتێکدا نوسی:باری ئابوری ئێران توشی قەیران و بەرەو لەناوچوون دەچێت .
ئێران بەبێ گەمارۆکانی ئامریکا توشی ئەم بارودۆخە بوە، و لەم ماوەیەشدا ئامریکا گەمارۆکانی خۆی لەدژی ئێران وەگەڕخستۆتەوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم بارودۆخەی ئێران خراپتر بێت.
وێڕای مەوادی خواردەمەنی، نرخی زێڕ و سکە بە هۆی زیادبونی نرخی دولار و ئەرز لە ئێران زیاد بوە.
بە پێی وتەی هەندێک لەچالاکان، زیادبونی نرخی دولار بە هۆی هۆکاری دەرەکی وەکوو دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانە ،هەندێکی دیکەش دەڵێن بەهۆی زیادبوونی داواکاریەکانە .


5 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەسپێکی قەیرانی مەوادی خواردەمەنی لە ئێران.

دەسپێکی قەیرانی مەوادی خواردەمەنی لە ئێران.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن