خەباتمێدیا: وۆڵکێر تورک بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕێبەرانی رژیمی ئاخوندی ئێران کرد واز لە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران بهێنن.
وۆڵکێر تورک لە تویتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: بە تێکڕا لەمساڵدا تا ئێستا حەوتووانە زیاتر لە دە کەس لە ئێران لەسێدارە دەدراون و ئەمەش وایکردووە ئەم حکومەتە ببێتە یەکێک لە تاوانبارترین حکومەتەکانی جیهان. بەم ڕێژەیە رژیمی ئێران بە شێوەیەکی ترسناک لە پەیرەوی ئەم رەوتە ساڵی ڕابردوو بەپێی ڕاپۆرتەکان نزیکەی ٥٨٠ کەسی لە سێدارە داوە.