شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی حەوت کەسی دیکەی لە سێدارە دا

ڕژیمی ئاخوندی حەوت کەسی دیکەی لە سێدارە دا

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بانەمەڕ، لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی زیندانی قزل حسار و چوار بەندکراوی دیکەی زیندانی ڕەجایی شار لە کەرەجی ڕاگەیاند.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە، حسێن پەنجەک، عەبدولحسێن ئیمامی موقەدەم (خەڵکی کۆهدەشت) و بابەک ئاغایی لە زیندانی قزل حسار لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران. هەروەها تۆمەتی ئەو کەسانەی لە زیندانی ڕەجایی شار لەسێدارە دراون، بە دەستدرێژی سێکسی ڕاگەیەندراوە.
بنەماڵە و کەسوکاری ئەو زیندانیانە لە شەوی ڕابردووەوە لە بەردەم زیندانی قزلحسار کۆبوونەتەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕیوه کە بەو هۆیەوە بەکرێگیراوان بە باتوم لێیان داوە و گازی فرمێسکڕێژیان لێداون. دەوترێت بەهۆی لێدانی کەسوکاری یەکێک لە زیندانییەکانەوە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و باری تەندروستی ناجێگر ڕاگەیندراوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی حەوت کەسی دیکەی لە سێدارە دا

ڕژیمی ئاخوندی حەوت کەسی دیکەی لە سێدارە دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن