خەباتمێدیا: عەزیز موراد شەمش، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە هۆی تەقینەوەی هاوەنێک کە لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق بەجێماوە، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ۴۳ ساڵە کە یەکێک بووە لە پاسەوانانی بەنداوی چنگەربان لە ناوچەی ئەزگەل ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی هاوەن لە نزیک شاری سەلاس باوەجانی سک و دەموچاو و بەشەکانی دیکەی جەستەی بە سەختی بریندار بوو و بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی دا.