خەباتمێدیا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی بەلووچ کە لە ڕۆژی ٤ی بانەمەڕ لە بازگەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ڕژیم لە زاهیدان, لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە نیزامییەکانەوە گیرابوو، هەتا ئێستا نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وش، ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە "سادق لاجەیی" لە دایکبووی ساڵی ١٣٧٧ کوڕی ئەکبەر، خوێندکاری قوتابخانەی ئاینیی شورشادی و دانیشتووی ناوچەی کەریمابادی زاهدان پشتڕاست کراوەتەوە.
دەوترێت، سەرەڕای بەدواداچوونەوەیەکی زۆر لە لایەن خانەوادەی سادق، سیستەمی سەرکوت و بەناو ئەمنی و قەزایی ڕژیم تا ئێستا ئامادە نەبوون وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هەلوومەرجی سادق بدەنەوە و ئەمەش نیگەرانیی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.