خەباتمێدیا: هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بانەمەڕ، دەستیان بەسەر بارێکی هێرۆین بە بەهای ٨٠ ملیۆن دۆلار لە کەشتییەکی ماسیگرتن لە دەریای عوماندا گرتووە، کە سەرچاوەکەی لە بەندەری چابەهارەوە بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ئەم کەشتییە ماسیگرتنیەی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرت و دەستی بەسەر بارەکەیدا گرت.
ئەمە دووهەمین باری گەودەی ماددە هۆشبەرە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن گلێن هاریس سەر بە "یو اس سی جی سی" دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها ئەم کەشتییەی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بارێکی جۆری میتامفیتامین و هێرۆینی بە بەهای ٣٠ ملیۆن دۆلار دۆزیەوە.
ئەفسەری فەرماندەیی گلێن هاریس دۆزینەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بە "شانازی" ناوبرد و وتی: "ئێمە لێرەین بۆ کارکردن لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان و تێکدانی هەر چالاکیەکی دەریایی ناسەقامگیرکەر لە دەریادا".