ئاژانسی هەواڵی حکوومەتی فارس سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕ, ڕایگەیاند، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی بەندەری چارک لە شەڕ و پێکدادانێکدا کوژراوە.
ئەم هەواڵدەریەی سپای پاسداران نووسیویەتی: سەرهەنگ دووهەمی ڕژیم, محەممەد ڕەزا ئەسەدوڵڵاهی، فەرماندەی بنکەی پۆلیسی بەندەر چارک لە شاری بەندەر لەنگە, بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تێکهەڵچوونێکدا کوژراوە.هەروەها لەم ڕووداوەدا یەکێکی دیکە لە هێزە ترۆریستەکانی فەراجا بریندار بوو.
ئەم هەواڵدەرییە زیادی کرد: ڕۆژی ٢٠ ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، سەعید موریدی، بەرپرسی بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە فەرماندەیی پۆلیسی رودان و مەسعوود پرکاس، بەرپرسی بەشی بەرنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پۆلیسی سنووری هۆرمۆزگان، لە پێکدادانێکدا سزای مردن دراون.