خەباتمێدیا: ٢٢ پەرلەمانتاری هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی کونگرەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە نامەیەکیان بۆ سەرکردەکانی ئوسترالیا، هیندوستان، بریتانیا و کانەدا نارد و داوایان کرد کە سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتانەوە.
بەگوێرەی نامەکە، "رژیمی ئاخوندی ئێران پاڵپشتی سەرەکی نێودەوڵەتی ترۆرە لە سەرانسەری جیهان و سپای ترۆریستی پاسدارانی ناوکەی ئۆپەراسیۆنە ترۆریستییەکانی ئەم حکومەتە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدایە".
ناوبراوان بە ئاماژەدان بە چەند پیلانێک کە سپای پاسداران لە چەند دەیەی ڕابردوودا دژی خەڵک لە سەرانسەری جیهان ئەنجامیان داوە، زیادیان کردووە کە بە ترۆریست ناساندنی ئەم ڕێکخراوە "پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران دەنێرێت کە کردەوەی تیرۆریستی دژ بە ئێمە و هاوبەشەکانمان و هاووڵاتیانی بێتاوان نابێت لەلایەن ئێمەوە تەحەمول بکرێت.
واژۆکارانی نامەکە بریتین لە کلاودیا تێنی و پەت فالۆن و جۆ ویلسۆن لە لایەنی کۆمارییەکان و برەد شێرمەن و برەد شنایدەر لە لایەنی دیموکراتەکانن.