شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی لە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران دا

چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی لە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران دا

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲۲ی بانەمەڕ, چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران نووسیویەتی: پەرەسەندنی بەرچاوی ئێعدامەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی آخوندی ئێران لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، پێشێلکارییەکی جیددی مافی ژیانە و پێویستە شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا بهێنێت .
لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەوە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی آخوندی ئێران لانیکەم ٦٠  کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ترۆرکردن لە سێدارە داوە کە هاووڵاتییەکی ئێرانی- سویدیشی تێدایە. زۆرێکیان دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە یان بە تۆمەتی وەک تاوانی ماددە هۆشبەرەکان و ۲ کەس بە تۆمەتی "سب النبی" لەسێدارە دراون، کە هەرگیز نابێت بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سزای لەسێدارەدانی لێبکەوێتەوە.
یەکێک لە لێکۆڵەرە باڵاکانی ئێران لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وتی: حکومەتی ئاخوندی ئێران ئیعدام کە سزایەکی نامرۆڤانەیە, وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندندی ئەو خەڵکەی بەکار دێنێت کە بەنیازن گۆڕانکاری بنەڕەتی لەو وڵاتەدا دروست بکەن. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بە ڕوونی ئەم پڕۆسە ترسناکە شەرمەزار بکات و فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەو ئێعدامانە.
بەگوێرەی ئاماری گرووپی مافی مرۆڤی "حال وش" کە چاودێری هەلوومەرجی مافی مرۆڤ لە ناوچەی بەلوچستان دەکات، لانیکەم ٢٠  کەس - ١٨ پیاو و ٢ ژن - بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچیەتی لە ٢٩ی ئاپریل تا ٤ی مانگی مەی لە سێدارە دراون.


1 ساڵ و 6 مانگ و 10 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی لە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران دا

چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی لە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن