ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، به‌رامبه‌ر به ١٠ ی مای ٢٠ ٢٣ی زایینی، په‌رله‌مانی سوئێد له هه‌نگاوێکی بوێرانه و گرنگ دا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکا سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.
ئەم گەڵاڵەیە کە لەلایەن لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی سوئێدەوە پێشکەش کرا و هەر هەشت پارتە سیاسییە‌که‌ی ئه‌و ووڵاته به به‌شداری ٣٤٩ په‌رله‌مانتار به‌شداریان تێدا کرد‌و داوایان لە حکومەتی سوئێد کرد بڕیاڕی پاڕڵمان جێبه‌جێ بکا.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی سوئێد که له ئێستادا سوئید سەرۆکایەتی دەورەییی یەکێتیی ئەورووپای دەکات، به‌گرینگ ده‌زانێ و سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته بەرزیان ده‌کات. بێگومان په‌سه‌ندکردنی ئه‌و گه‌ڵایه زره‌ربه‌تێکی گرنگه له سه‌ره‌ڕۆیه‌کانی سوپایی تیرۆرستی پاسدارانی ڕژیم وجینایه‌تکاریه‌کانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئێران و کوردستان و پێشێلکاریه به‌رده‌وامیه‌کانی له دژی مافه‌کانی مرۆڤ.
هومێدوارین حکومه‌تی سوئید،گەڵاڵەی به‌رپرسیارانەو مێژووپی پارڵمانی ووڵاته‌که‌ی به‌جیددی جێبه‌جێ بکا و کار بۆ ئەوە بکات سوپای تیرۆرستی پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوه یرۆرستیه‌کانی یه‌کێتی ئوروپاوە.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی