خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲۲ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی, خانەوادەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی لە دێگولان و دیواندری کوردستان، وێڕای سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی شاری سنە، هاتنە سەر گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
ئەم دایکانە سەرەتا هاتنە سەر گڵکۆی هومەن عەبدوڵڵاهی لە گۆڕستانی حەسەن ئاوای شاری سنە و دواتر چوونە بەهەشت محەممەدی و پەیمانی خۆیان لەگەڵ شەهیدانی شۆڕش نوێ کردەوە.
هاوپشتی و یەکگرتوویی بنەماڵەکان وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ هەلخوازی ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی و پووچەڵکردنی پیلانی هەڵخەڵەتەندنی خانەوادەی قوربانیانی شۆڕشی ژینا. ئەم خانەوادە سکاڵاکارانە بەڵێنێکیان داوە کە تا ڕۆژی دادگاییکردنی جینایەتکاران و تاوانبارانی ڕژیم لەسەر داواکاریەکانیان دەوەستین و مافی خوێنی ئازیزانیان بەدەست دەهێنین کە بە ناڕەوا ڕژاون.