خەباتمێدیا: ئەکبەر لیموچی کە دەوترێ یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی سەر بە ڕژیم و خاوەنی چەند ڕۆژنامە و کۆمپانیای ئابووریی خوزستان بووە، ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی, لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە سزای مردن دراوە.
دەگوترێ ناوبراو بە تایبەتی پێوەندی دارایی و ئابووری لەگەڵ شارەوانی ئەهواز و دەزگای گەندەڵی "مستضعفان"ی ڕژیمی بووە و نەیارێکی شۆڕش و دژایەتی ڕیزەکانی ئازادیخوازان بووە.