پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەحکوومکردنی سێ لاوی ئازادیخواز بە زیندان و قامچی لەلایەن دادگای پیرانشارەوە

مەحکوومکردنی سێ لاوی ئازادیخواز بە زیندان و قامچی لەلایەن دادگای پیرانشارەوە

خەباتمێدیا: لقی ١٠ ٢ی دادگای رژیم لە پیرانشار، سزای بەسەر سێ هاووڵاتیی ئازادیخوازی بە ناوەکانی "محەمەد (شێرزاد) ئازەربەرزین" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی عەبدولقادر، "وەفا (عەبدوڵڵا) ڕەسۆلی ئازەر" کوڕی حوسێن و تەمەن ٢٢ ساڵ و "عوبدولسەمیع ڕەسۆڵی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی مستەفا، بە لێدانی قامچی و بەندکران سەپاندووە.
محەمەد ئازەربەرزین بە تۆمەتی ساختەکاری "دژایەتی کاروباری دەوڵەتی" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و سزای دیکەی دوو ملیۆن تمەن و هەروەها سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و ٤٠  قامچی بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی راگەیندراوە.".
وەفا (عەبدوڵڵا) ڕەسووڵی ئازەر بە تۆمەتی ساختەکاری "سووتاندنی بە ئەنقەستی بەنەری ئیتلاعات"، ١٥ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی "دژایەتی و دەستدرێژی بۆ سەر بەرپرسانی دەوڵەتی" بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی" سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی و ٤٠  قامچیی بەسەردا سەپێنراوە.
عوبدولسەمیع ڕەسووڵیش بە تۆمەتی ساختەکاری "بەشداریکردن لە تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی" سزای ٣ ساڵ و ١٦ ڕۆژ زیندانی و سزایەکی دیکەی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی و ٤٠  قامچی بەسەردا سەپێنراوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 7 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەحکوومکردنی سێ لاوی ئازادیخواز بە زیندان و قامچی لەلایەن دادگای پیرانشارەوە

مەحکوومکردنی سێ لاوی ئازادیخواز بە زیندان و قامچی لەلایەن دادگای پیرانشارەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن