پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بۆ جارێکی تر هونەرمەند محەممەد عەباسزادە لەلایەن دادگای ئیلامەوە مەحکووم کرایەوە

بۆ جارێکی تر هونەرمەند محەممەد عەباسزادە لەلایەن دادگای ئیلامەوە مەحکووم کرایەوە

خەباتمێدیا: محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام کە لەسەردەمی راپەڕینە سەرتاسەرییەکان بە هۆی وتنەوەی گۆرانی "ژن، ژیان، ئازادی" گیرابوو، وە دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی ئازاد کرابوو، دیسان حوکمی غەرامە و زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هونەرمەندە کوردە لەلایەن لقی ١٠ ١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری ئیلامەوە بە غەرامەکردنی ٢٤ میلیۆن تمەن و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو
ناوبراو لە ٢٧ی رەزبەر، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە فەزای ئەلیکترۆنیدا لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات، گیراو پاش بەسەربردنی ماوەیەک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.
ئەم هونەرمەندە ئیلامییە جارێکی تر لە لایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵەوە بە سزای دوو ساڵ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات و هەروەها دانی غەرامە مەحکووم کرایەوە


1 ساڵ و 6 مانگ و 7 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆ جارێکی تر هونەرمەند محەممەد عەباسزادە لەلایەن دادگای ئیلامەوە مەحکووم کرایەوە

بۆ جارێکی تر هونەرمەند محەممەد عەباسزادە لەلایەن دادگای ئیلامەوە مەحکووم کرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن