سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێناسەی دوو کەسی کوژراو لە شەڕی چەکداری لە ئێرانشار ناسرانەوە

پێناسەی دوو کەسی کوژراو لە شەڕی چەکداری لە ئێرانشار ناسرانەوە

خەباتمێدیا: دوو کەسی چەکدار لە کاتی ململانێ لەگەڵ هێزە نیزامییەکان لە چاه جەمال لە ئێرانشار ناسرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وش, ناسنامەی ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی "بەهادور شەبەخش" کوڕی ئیسماعیل خەڵکی "قلعە بید" سەر بە ناحیەی کۆرینی زاهیدان و "کازم شەبەخش" کوڕی چەنگیز، خەڵکی "سرجنگل" کۆرین سەر بە ناحیەی زاهیدان، پشتڕاستکراونەتەوە.
هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەی چەکدارەکان سێ کەسە، و تا کاتی نووسینی ڕاپۆرتەکەدا ناسنامەیان لەبەردەستدا نییە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم ململانێیە نزیکەی سەعات ١٣:٣٠  لە ناوچەی "چاه جمال" لە ئێرانشار دەستی پێکردووە و زۆرێک لە هێزە ترۆریستە نیزامییەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، مێرساد و ئیتلاعات لەم ململانێیەدا تێوەگلاون و دواجار خەڵکی ناوچەکە بە بەردبارانکردن ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بوونی ئەم بەکرێگیراوانە.
هەروەها هەندێک هەواڵ باس لەوە دەکەن کە سێ سەربازی دیکە لەم شەڕەدا بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هێزە سەربازییەکان چەک و نارنجۆکی نیمە قورسیان بەکارهێناوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێناسەی دوو کەسی کوژراو لە شەڕی چەکداری لە ئێرانشار ناسرانەوە

پێناسەی دوو کەسی کوژراو لە شەڕی چەکداری لە ئێرانشار ناسرانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن