خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "سەعید ئەرجەمندی" خەڵکی خوڕەماباد و دانیشتووی شاری سنە و "کیۆمەرس منبەری" خەڵکی کامیاران لە بەندینخانەی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ کرا. لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی لەسیدارەدان لە بەندینخانەکانی کوردستان و ئێران بەشیوەیەکی بەرچاو لەهەڵکشاندایە.