پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی شاری مەهاباد کە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

بەندکراوێکی شاری مەهاباد کە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

خەباتمێدیا: ئیرەج سۆفی محەممەد شەمس، زیندانیی عەقیدەتی و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر دۆخی خۆی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەم زیندانییە کە ڕۆژانە بە کارەوە سەرقاڵ بوو و لە زیندانێکی نیوە کراوەدا بووە، بۆ زیندانی مەهاباد گوازراوەتەوە و لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕەوە لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم گواستنەوەیە مانی گرتووە.
سێ ساڵ لەمەوبەر، ئیرەج لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە ئایینییە توندڕەوەکان" بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، و پاش تێپەڕاندنی دوو ساڵ و نیو لە حوکمی دە ساڵەکەی، لە زیندان ئازاد کرا.


1 ساڵ و 6 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکراوێکی شاری مەهاباد کە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

بەندکراوێکی شاری مەهاباد کە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن