خەباتمێدیا: بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکا، ئەمساڵ خەڵاتی "ئازادی نووسین" دەدرێتە نەرگیس محەمەدی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی ئێرانی.
ئەم خەڵاتە لە ڕێوڕەسمی تایبەتی ساڵانەی کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی لە ٢٨ی بانەمەڕ بە چالاکی و تێکۆشانی نەرگیس خاتوو محەمەدی دەبەخشرێت.
خاتوو نەرگیس محەممەدی کە ساڵانێک لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران بەسەر بردووە، لە ئێستادا بە هۆی چالاکییە ئاشتیخوازەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانی ئێڤین زیندانی کراوە