خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەندێک سەرچاوە، ئەمیر حسێن تەرواڵ، یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە دە ڕۆژ لەمەوبەر بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە بەندینخانەی ئێڤین ئازادکرابوو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ بەشێوەی گوماناوی کۆتاییی بە ژیانی هێنا٠
گیانلەدەستدانی گوماناوی ئەمیر حسێن تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئازادکردنی ڕووی دا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەشەی ئەوە دەکرا کە بەهۆی وەستانی دڵەوە ڕوویداوە.
خۆکوژی گیراوانی ڕاپەڕینەکان دوای ئازاد کردنیان چەند جاری دیکەش ڕووی داوەو ئەمە یەکەم نمونەی ئەم ڕووداوانە نییە.
ئەمیر حوسێن مانگی ڕابردوو دوای هێرشی بەکرێگیراوانی بەسیج بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی عەلی ئاباد لە تاران ڕفێندرا و لە گرتووخانه شکەنجە دراوە.
بەپێ ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات و ئەمنیەتییەکانی ڕژیم بە دروستکردنی کەیس و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەم گەنجەیان تۆمەتبار کردبوو.