یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکارییە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕووسیە

هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکارییە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕووسیە

خەباتمێدیا: جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەکان ڕووسیەو حکومەتی ئێران هاوکارییە سەربازییەکانیان فراوانتر کردووە و ئەمریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ کۆتاییهێنان بەم هاوکارییە مەترسیدارنە.
ڤێدانت پاتەل بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە "فراوانبوونی بێوێنەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیە و دەسەڵانی ئاخوندی ئێران" وتی: ئێران هێشتا گەورەترین لایەنگری سەربازی ڕووسیەیە. "ڕژیمی ئاخوندی ئێران پێشتر تۆپ و گوللـەی تانکی بۆ ڕووسیە ناردووە بۆ بەکارهێنان لە ئۆکراین و لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بۆ ئەو وڵاتە.
ناوبراو پێداگری لەوە کرد کە بە پێی زانیارییەکانمان، لە ساڵی ڕابردووەوە ڕژیمی ئێران زیاتر لە ٤٠ ٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ڕووسیە کردووە و ڕووسیەش ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانەکانی ئۆکراین بەکار هێناوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکارییە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕووسیە

هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکارییە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕووسیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن