پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی خوڕەئاوا لەسێدارە درا

بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی خوڕەئاوا لەسێدارە درا

خەباتمێدیا: بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی "فیروز یاری نژاد گراوند" لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاباد جێبەجێ کرا 

بەپێی لێدوانی کەسوکاری ناوبرا،  فیروز خێزاندارە و منداڵێکی بچووکی هەیە کە تا ساتی لەسێدارەدان بە یادی کوڕەکەی ژیاوە.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی گەندەڵی دەسەڵاتی ئاخوندی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. لەسێدارەدانی لاون بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان لە کاتێکدایە کە مافیای ماددە هۆشبەرەکان لە دەستی سپای ترۆریستی پاسدارانە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی خوڕەئاوا لەسێدارە درا

بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی خوڕەئاوا لەسێدارە درا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن