شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن: ناردنی بۆمب هاوێژەکانی بی_52 ی ئامریکا بۆ ناوچەی کەنداوی فارس

پێنتاگۆن: ناردنی بۆمب هاوێژەکانی بی_52 ی ئامریکا بۆ ناوچەی کەنداوی فارس

خەباتمێدیا: پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئامریکا، لە ناردنی بۆمب هاوێژە ستراتیژیەکانی بی_52 بۆ ناوچەکە هەواڵی دا.


خەباتمێدیا: پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئامریکا، لە ناردنی بۆمب هاوێژە ستراتیژیەکانی بی_52 بۆ ناوچەکە هەواڵی دا.
چارلز سامرز، کەفیلی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئامریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ناردنی ناو گروپی یو ئێس ئێس ئیبراهام لینکۆڵن و بۆمب هاوێژ بۆ ناوچەکە، هەنگاوێکی پارێزەرانەیە بۆ رووبەرووبونەوەی هەر جۆرە نیشانەگەلێکی تازەیی کە نیشانی ئەدات رژیمی ئاخوندی ئامادەکاری کردووە بۆ روبەروو بوونەوە لەگەڵ هێزەکان و بەرژەوەندیەکانی ئامریکا بەشێوەیەکی توند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئاشکرای کرد: ئێمە نامانهەوێ‌ لەگەڵ رژیمدا شەر بکەین، بەڵام پارێزگاری لە هێزەکانمان، هاوپەیمانەکانمان، و بەرژەوەندیەکانمان لە ناوچەکەدا دەکەین.
چارلز سامرز ووتی: هێزی ئاسمانی ئامریکا بۆمب هاوێژەکانی بی_52 ی لەناوچەکەدا لەژێر چاودێری ستادی فەرمانداری ناوەندی ئامریکا(سونەتکام) جێگیر دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، بیل ئوربن، وتەبێژێکی ستادی فەرمانداری ناوەندی ئامریکا( سونەتکام) وتی: ئامریکا هەنگاوەکان و چالاکیەکانی رژیمی ئاخوندی و سپای پاسداران و هێزە نیابەتیەکانی رژیمی لەنزیکەوە خستۆتە ژێر چاودێریەوە.

 

 


5 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێنتاگۆن: ناردنی بۆمب هاوێژەکانی بی_52 ی ئامریکا بۆ ناوچەی کەنداوی فارس

پێنتاگۆن: ناردنی بۆمب هاوێژەکانی بی_52 ی ئامریکا بۆ ناوچەی کەنداوی فارس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن