خەباتمێدیا: مەولەوی عەبدولحەمید لە وتاری نوێژی هەینیدا لە زاهیدان وتی: خەڵک بە لەسێدارەدان ڕاناگیرێت. ئەم لەسێدارەدانانە زیانی بۆ نیشتمان و ئایین هەیە. کەسێک وتبووی ئایین دەمانکوژێت، ئەم لێدوانە زۆر منی جووڵاند. ئەم لەسێدارەدانانە لە ئیسلامدا بوونیان نییە و نابێت ئەو لەسێدارەدانانە بەناوی ئاینەوە تۆمار بکرێن. مەولەوی عەبدولحەمید بەرنوێژی هەینی زاهیدان ڕایگەیاند: "ئەو ئێعدامانەی ئەم دواییە کە بە ناوی ماددەی هۆشبەرەوە ئەنجام دەدرێن "سیاسییە"، چونکە ئەو لەسێدارەدانانەی کە لە سەرەتای شۆڕشەوە بۆ ماددە هۆشبەرەکان کراون هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام بە تۆکمەیی بەردەوام بوون".
ناوبراو لە کۆبوونەوەی زانایانی سوننەی سیستان و بەلوچستاندا زیادی کرد: ئەمڕۆ دیواری بێمتمانەیی خەڵک بەرامبەر بە یەکتر، کە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان دروستیان کرد، شکاوە و هەموو خەڵکی ئێران هەست بە هاوسۆزی لەگەڵ یەکتر دەکەن و برایەتی و خۆشەویستییان هەیە٠