خەباتمێدیا: خاتوو فەرزانە زیلابی، یەکێک لە پارێزەرانی مامۆستایان و کرێکارانی باشوور، بە تۆمەتی تەبلیغات دژ بە دەسەڵات و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری حکومەتی ئاخوندی ئێران، ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
لە درێژەی بە تۆمەتبارکردن و سازدانی دۆسیە لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکان بۆ پارێزەرانی بەرگری لە چالاکانی سەندیکاکانØ› لقی چواری دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری ئەهواز بەبێ گوێدان بە بەرگریی خاتوو زیلابی، ئەم بڕیارە بێ بنەمایە دەرکردووە.
شایانی باسە ئەم پارێزەرە پێشتریش لەلایەن دەسەڵاتەوە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.